AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٩ ١٣:٥٨

داخوازیی بۆ دیاری کردنی خەڵاتی مۆسیقای مامۆستا "حەسەن زیرەک"

داخوازیی بۆ دیاری کردنی خەڵاتی مۆسیقای مامۆستا "حەسەن زیرەک"

نوێنەری بۆکان لە مەجلیس داوای دیاری کردنی خەڵاتی مۆسیقایی مامۆستا "حەسەن زیرەک"ی کرد و وتی: بە دیاری کردنی ئەو خەڵاتە ئەبێ هەموو ساڵێک بە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵێک لە هونەرمەندانێک کە خزمەتی مۆسیقا دەکەن، ڕێز بگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنوەر حەبیب زادە، نوێنەری بۆکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەبێ مۆزەخانەی ناودارانی بۆکان گەشە بکات و بەشی گەشەی بە مامۆستا حەسەن زیرەک تەرخان بکرێت و هاوکات خەڵاتی مۆسیقایی مامۆستا حەسەن زیرەک دیاری بکرێت و هەموو ساڵێک بە بەڕێوە بردنی فێستیڤاڵێک ئەو هونەرمەندانەی کە خزمەتی مۆسیقایان کردووە، خەڵات بکرێن.

شیاوی باسە کە لە مامۆستا حەسەن زیرەک زیاتر لە هەزار و 500 گۆرانی بەجێ ماوە. ناوبراو لە ساڵی 1300 ی هەتاوی لە گوندی هەرمێڵە ی بۆکان لەدایک بووە و لە ساڵی 1351 بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی جەرگ لە نەخۆشخانەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.

News ID 42460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha